هەواڵ

گۆڕان فه‌رشی سور بۆ پارتی ڕاده‌خات

 

 

 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی هەریەك لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بكات، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ تامه‌زرۆی دیدارو گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و بۆ پێشوازیكردن له‌ شانده‌ باڵاكه‌ی پارتی، فه‌رشی سوور راده‌خه‌ن.

ئەحمەد كانی ئەندامی سەركردایەتی پارتی راگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو سەردانی یەكێتی و گۆڕان كۆمەڵ دەكەن. لەوبارەیەشەوە عەبدولڕەزاق شەریف ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندوە، لەچوارچێوەی هەوڵدان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی هەرێمی كوردستان ئامادەین هەموو لایەنێك ببینین بە پارتیشەوە، وتوشیەتی: بەپرۆژەوە كۆدەبینەوەو كاری لەپێشینەشمان باشكردنی بژێوی موچەخۆرانە. سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت و نزیك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرای ده‌كات، له‌ماوه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌ت، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیه‌كانیدا چۆته‌وه‌و هه‌ستیان به‌ هه‌ڵه‌ گه‌وره‌كان كردوه‌، بۆیه‌ ئێستاكه‌ گۆڕان تامه‌زرۆی دیدارو گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و بۆ پێشوازیكردن له‌ شانده‌ باڵاكه‌ی پارتی، فه‌رشی سوور راده‌خه‌ن  و هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه‌.