هەواڵ

شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌که‌ له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی تاڵه‌بانی هه‌ڵده‌گیرسێ

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و شێج جه‌نگی له‌سه‌ر جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی له‌قۆناغێكی مه‌ترسیداردا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا، نیوزویک دیدارێکی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ (لاهور شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانی) بڵاوکرده‌وه، سایتی میلله‌ت-ی ده‌زگای زانیاری و په‌یج و که‌سایه‌تییه‌کانی نزیک له‌ لاهور تاڵه‌بانییش، به‌و مانشێت و داڕشتنه‌وه‌ بڵاویانکردۆته‌وه‌ که‌ "لاهور تاڵه‌بانی کارێزمای جه‌لال تاڵه‌بانی تێدایه‌ و جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانیه‌".

شه‌ڕی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌سه‌ر داهاتووی كورسیه‌كه‌ی تاڵه‌بانی په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و له‌نوێترین كاردانه‌وه‌دا ئه‌مڕۆ، له‌ لاپه‌ڕه‌ی ٣ی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، گه‌لاوێژی ژنی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌ ده‌کاته دایکی هێرۆ و شاناز، وه‌ڵامی لاهور و بنه‌ماڵه‌ی شێخ جه‌نگی داوه‌ته‌وه‌، به‌ ناونیشانی (به‌ڵێ بۆ جێگر.. نا بۆ جێگره‌وه)‌.

به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی چاودێرانی سیاسی هه‌رکه‌س وتاره‌که‌ی گه‌لاوێژ بخوێنێته‌وه‌، وا ده‌زانێت له‌گه‌ڵ باڵی ناوه‌ندی بڕیاریه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ شه‌ڕی نێو هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و بنه‌ماڵه‌ی شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانیه‌، له‌سه‌ر جێنشین و جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی!

به‌پێی هه‌مان زانیاریی كه‌ ره‌وش پۆست له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی یه‌كێتیه‌وه‌ چنگی كه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات، كێشه‌ی دوو بنه‌ماڵه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهات و هێزی چه‌كداری یه‌كێتی گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدارو تیایدا لاهور شێخ جه‌نگی و شاناز برایم ئه‌حمه‌د به‌ڕوونی له‌نێو گۆره‌پانی شه‌ڕه‌كه‌دا به‌ده‌رده‌كه‌ون. به‌گوته‌ی زانیارییه‌كان هه‌وڵی شاناز ئه‌وه‌یه‌، ده‌زگای زانیاری بخاته‌وه‌ ژێر رکێفی خۆی، به‌ رێگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (پاڤڵ تاڵه‌بانی) بۆ به‌رپرسی ده‌زگاکانی زانیاری و دژه‌تیرۆری یه‌کێتی!

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости