هەواڵ

پاڤێل له‌ پارتی نزیكتر ده‌بێته‌وه‌

 

 

 

پاڤیل تاڵه‌بانی كوڕه‌ گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كیتی نیشتمانی، داوا له‌ حزبه‌كه‌ی ده‌كات، به‌گه‌رموگوڕتر له‌ جاران له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان نزیك ببنه‌وه‌و هه‌وڵبده‌ن رێككه‌وتنێكی گه‌وره‌و به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكه‌ن.

ره‌وش پۆست له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كێتیه‌وه‌ زانیویه‌تی، یه‌كێتی نیشتمانی رژده‌ له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ سیاسی و داراییه‌كانی هه‌رێم و له‌و میانه‌شدا پاڤیل تاڵه‌بانی كوڕی گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌فه‌رمی داوای له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردوه‌ و به‌پێویستی زانیوه‌ گره‌نتیه‌كی ئه‌به‌دی به‌ پارتی بدرێت له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ به‌نیازن ئه‌نجامی بده‌ن. پاڤیل ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌، به‌ رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌وا هیچ ده‌ره‌چه‌یه‌ك بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نامێنێته‌وه‌ كاری له‌سه‌ر بكات، بۆیه‌ ئه‌م رێكه‌وتنه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر گۆڕان ده‌بێت و به‌ره‌و لاوازبونی ده‌بات. سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، پاڤیل به‌هۆی سووربونی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی بۆچونه‌كانی به‌فه‌رمی پێشكه‌شی به‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ و ئه‌مه‌ریكیه‌كان و دایكی هێرخانی كردوه‌.