هەواڵ

ئه‌حمه‌د میره‌ له‌گه‌ڵ ئیتڵاعات رێكده‌كه‌وێ

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر ئاشكرا ده‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندی پته‌وی ئه‌حمه‌د میره‌ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین و ئیتڵاعاتی ئێران ئاشكرا ده‌كات و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سوپای ئێران رێككه‌وتوه‌ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕێكی ئێرانی به‌هاوبه‌شی كاربكات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ ره‌وش پۆست له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتوه‌، ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌حمه‌د میره‌ خاوه‌نی سایت و گۆڤاری لڤین، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران و ئیتڵاعاتی ئێراندا هه‌یه‌و له‌ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له‌ چوار جار به‌نهێنی چۆته‌ ئه‌و وڵاته‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیعلامی ئیتلاعاتدا كۆبۆته‌وه‌. زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست ئه‌وه‌ش دوپاتده‌كاته‌وه‌ كه‌ میره‌ له‌ڕێگه‌ی سه‌ركونسوڵگه‌ری ئێران له‌ سلێمانی كارئاسانیی بۆ دیداره‌كان و چوونی بۆ تاران كراوه‌و و چه‌ند جارێكیش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی سلێمانیدا چونه‌ته‌ ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی ئیتڵاعاتدا كۆبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌حمه‌د میره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیتڵاعات گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سایت و ماڵپه‌ڕی لڤین و سایتی (كوردپرێس)ی ئیتڵاعات پێكه‌وه‌ كاری هاوبه‌ش بكه‌ن و ئه‌و ئه‌جێندایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن كه‌ ئێران كاری له‌سه‌ر ده‌كات.

 

 

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости