عیراقى و جیهانى

فوئاد مه‌عسوم: عێراق هی قاسم سلێمانییه‌

 

 

 

ناوەندی راگەیاندنی تەسنیم دیمانەیەكی لەگەڵ  فواد مەعسوم سەرۆككۆماری عێراق بڵاوكردۆتەوە.

فواد مەعسوم دیمانەیەكی لەگەڵ ناوەندی راگەیاندانی تەسنیم كردووە لە سەرەتا دوای ئەوەی باسی پێوەندی دوو وڵات دەكات دەڵێت (پێوەندی ئێمە و كۆماری ئیسلامی ئێران هیچكات دژی وڵاتێكی سێیەم نەبووە بەڵكو قازانجی گەلانی ئێران و عێراقە پێكەوەمان گرێ دەدات).

مەعسوم لە وەڵامی پرسیارێكدا لەسەر پێوەندی ئێران و عێراق باس لە مێژووی هاوبەشی دوو وڵات دەكات كە هیچكات كۆماری ئیسلامی دژی بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراق نەبووە و هەروەها باس لە تۆكمەیی و گرفتەكانی پێوەندی ئابووری ئێران و عێراق دەكات و دەڵێت (هاوكارییەكی باشی ئابووری لە نێوانماندا هەیە و هەر پرۆژەیەك لە قازانجی خەڵكی عێراق بێت بە رێكەوتنی لەگەڵ ئێران جێبەجێی دەكەین بە جۆرێك ئێمەیش لەم پرۆژانە سودمەند بین و ببێت بە دەستكەوتێكی گەورە بۆ گەلی ئێمە و عێراق و بەغداش، دەبن بە بازاڕێكی گرنگ بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران).

لە بەشێكی دیكەی دیمانەكەدا سەبارەت بە بوونی قاسم سلێمانی لە عێراق، فواد مەعسوم دەڵێت (بوونی قاسم سلێمانی وەك باقی راوێژكارە چەكدارە بیانییەكانە لە عێراق. ئەمەریكا، فەڕانسا، بەریتانیا و باقی وڵاتانی ئەوروپا راوێژكاری چەكدارییان لە عێراق هەیە كەواتە ناتوانین بڵێین نابێت راوێژكارە چەكدارییەكانی ئێران لێرە نەبن بەڵكو لای ئێمە شتێكی ئاسایی و ئێرانیش وەك باقی وڵاتان ئەو مافەی هەیە).