عیراقى و جیهانى

مالیكی ده‌ستبه‌سه‌ر پۆسته‌كانی كورددا ده‌گرێت

 

 

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، پڕکردنەوەی پۆستەی کورد لە بەغدا بەبێ ئاگاداریی هەرێمی کوردستان بووە و چاوەڕوان دەکرێت لەسەر پێشنیاری گرووپی سەر بە مالیکی بووبن.

شیرین عەبدولڕەحمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات پڕکردنەوەی پۆستەکانی کورد لە بەغدا بە وەکالەت و بەبێ ئاگاداریی کورد بووە و تا ئێستاش دەیان پۆستی گرنگی کورد بە پڕ نەکراوی ماونەتەوە کە بەشێکیان بەهۆی پرسی زۆرینەوەی پەرلەمانەوە، لەدەست کورد وەرگیراونەتەوە، گوتی: "دەوڵەتی یاسا و مالیکی پێشنیاریان بە حکوومەتی عێراق کردووە کە پۆستەکان پڕ بکرێنەوە، چونکە فشاریان لەسەر حکوومەتی عێراق داناوە بۆ ئەوەی کورد بێبەش بکەن لە پۆستەکان".