عیراقى و جیهانى

عه‌بادی په‌ڕوباڵی مالیكی ده‌كات

 

 

 

میدیاكان بڵاویان كرده‌وه‌، وه‌زیری نوێی ناوخۆیی عێراق كه‌ له‌ شوێنی محه‌مه‌د سالم غه‌بان له‌ په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی پێ درا، ئێسته‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی كردووه‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ی گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عێراق كه‌ نزیكن و سه‌ر به‌ نووری مالیكین.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆیی عێراق ئاشكرای كرد، ناوبراو ده‌ستی به‌ هه‌ڵمه‌تێك كردووه‌ و گه‌وره‌ ئه‌فسه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌كانی سه‌ر به‌ نووری مالیكی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عێراق دوور ده‌خاته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی داوه‌، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستی پێ كردووه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كه‌سانی نزیك له‌ نووری مالیكی، به‌ هه‌ماهه‌نگی وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی پێ كردووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌عره‌جی به‌ناوی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب و كه‌سایه‌تییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ست پێ كردووه‌.