عیراقى و جیهانى

حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات روبه‌ڕوی مالیكی ده‌بنه‌وه‌

 

 

 

حزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەتوندی ڕووبەڕووی پڕۆژەکەی نووری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەبنەوە کە بۆ دەرکردنی ئەو حزبانە لە هەرێمی کوردستان هەوڵی بۆ دەدات.

دوای ئەوەی هەفتەنامەی (باس) ڕاپۆرتێکی لەبارەی پڕۆژەیەکی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، بۆ چەککردن و دەرکردنی سەرجەم حزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئاشکرا کرد. محەمەدنەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حزبی دیموکراتیی کوردستانی ئێران (حدکا)، به‌ هه‌فته‌نامه‌كه‌ی  ڕاگەیاندوه‌: “دوای ڕاپۆرتەکەی (باس)، جووڵانەوەیەک لە شەقامی هەرێمی کوردستان هەیە، چونکە نیازێکی زۆر خراپ لەدژی هێزەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەیە، بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەیەوێت لە ڕێگای میلیشا و حەشدی شەعبییەوە مەترسیی بخاتە سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات و بەگژیاندا بدات”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ئێمە لە زووێکەوە هەستمان بە مەترسیی دەسەڵاتی ئێستای عێراق کردووە کە دەیەوێت پیلانێک لە دژمان بگێڕێت، هاوشێوەی موجاهدینی خەڵق سیناریۆمان بەسەردا دووبارە بکاتەوە".

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە ئەگەری بەئاکامگەیشتنی پڕۆژەکەی مالیکی و ناردنی بۆ پەرلەمانی عێراق، “کاردانەوەی توندمان دەبێت و ئەگەری خۆپشاندانی فراوانیش هەیە”.