عیراقى و جیهانى

ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا پڕچه‌ك ده‌كه‌ن

 

 

 

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا، ئاماژە بەوە دەکات لەوە دەچێت هاوکاری ئەمەریکا بۆ پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستان بچێتە واری جێبەجێکردنەوە و ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە.

نووری بریمۆ، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا، (پ.د.ک.س)، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: تائێستا ئەوەی کراوە لەلایەن ناتۆ و ئەمەریکا لە چوار چێوەی مەشق و راهێنان بووە، بەهێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگەی ڕۆژ لە ئاستێکی فراوان دابێت و بچێتە واری جێبەجێکردنەوە، گوتی: "ئەمەریکاش لەسەر ئەو بۆچوونەیە کە پێشمەرگەی ڕۆژئاوا دەبێت پارێزگاری لە خاکی خۆیان بکەن، بۆیە لە ئەگەری گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ بەچاودێری وڵاتە زلهێزەکان و جیهان دەبێت".

ئەوەشی خستەروو، ئەوەی گرنگە بەلامانەوە ئەوەیە کە پێشمەرگەی ڕۆژ لەژێر هیچ ئەجێندایەکی دەرەکی نییە و ڕۆڵەی کوردستانی ڕۆژئاوان.