عیراقى و جیهانى

دوو شاندی هه‌رێم ده‌چنه‌ به‌غدا

 

 

 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەگەر شتێك بەهەرێمی كوردستان بكرێت دەربارەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیادا ئەوا هەرێم كوردستان درێغی ناكات.

لە پرێس كۆنفرانسێكدا فەلاح مستەفا رایگەیاند: رێككەوتنێكی سەربازیمان هەیە لەگەڵ عیراق، رێككەوتنێكیش هەیە لەگەڵ لایەنی ئەمریكی، ئێمە پابەندین بەو رێككەوتننامەیەی واژوومان كردووە، بۆیە بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو كێشەیە پێویستە دانوستان لەنێوان هەرێم و بەغدا بكرێت، ئەو دانوستانەش ساڵی پار نێچیرڤان بارزانی لەسەردانەكەیدا بۆ بەغدا باسی كرد و لە مانگی 9ی ساڵی پاریش كاتێك مەسعود بارزانی سەردانی بەغدای كرد بەهەمان شێوە باسی لەو دانوستانە كرد، ئەمساڵیش لەكاتی سەردانی وەفدی هاوپەیمانی نیشتمانی دیسان جەخت لەسەر ئەو دانوستانە كرایەوە كە دوو وەفدی سەربازی و سیاسیی لە هەرێم سەردانی بەغدا بكەن بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسە سیاسی و حكومییەكانی نێوان هەردوولا.