ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتیی كوردستان - سووریا (پ.د.ك.س)، ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رجه‌م باره‌گاكانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و پارته‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان كه‌وتونه‌ته ژێر هێرشی چه‌كداری په‌یه‌ده.
سه‌عید عومه‌ر، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتیی كوردستان - سووریا (پ.د.ك.س) رايدةطةيةنێت: دوای ڕفاندنی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتیی كوردستان - سووریا، ئێستا په‌یه‌ده هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی چه‌ند كادیرێكی دیكه‌ی پارتی دیموكراتیی كوردستان –سووریا، هه‌ڕه‌شه‌یان له چه‌ند كادیرێكمان كردووه و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش ماڵی كادیرانمان تاڵانكراوه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی (پ.د.ك.س) گوتیشی: "له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو بۆ سه‌ر گیانی كادیرانمان، په‌یه‌ده به‌رپرسیاره و ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی له‌ئه‌ستۆ بگرێت".