ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى PYD پێش كه‌مێك، له شارى ده‌رباسییه له سنوورى حه‌سه‌كه له كوردستانى ڕۆژئاوا، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر مه‌كته‌بى ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریاى ئۆپۆزسیۆن (ئەنەکەسە) و ئاڵاى كوردستانیان هێنایه خواره‌وه.
چالاكوانانى ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریاى ئۆپۆزسیۆن، رایگه‌یاند :" ده‌یان لایه‌نگرى PYD هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نووسینگه‌ى خۆجێیه‌تی ئەنەکەسە له ده‌رباسییه".
ڕوونیانكرده‌وه، كه هێرشبه‌ران ئاڵاى حزبییان به‌ده‌سته‌وه بووه و دواى ئه‌وه‌ى چوونه ناو نووسینگه‌كه‌وه، هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانیان تێك‌شكاند.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، كه لایه‌نگرانى PYD چوونه سه‌ربانى نووسینگه‌كه و ئاڵاى كوردستانیان هێنایه خواره‌وه، دواتر فڕێیان دایه سه‌ر زه‌وى.
ئه‌م هێرشه دواى ئه‌و خۆپیشاندانانه هات كه لایه‌نگرانى PYD له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستانى ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى ئه‌مڕۆی سنوورى سنوونێ ڕێكیانخست، له‌وانه‌ش (ده‌رباسییه و كۆبانێ و قامیشلۆ) و تیایدا درووشمى دژ به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گوته‌وه.