عیراقى و جیهانى

ژماره‌ی بێسه‌روشوێن و ده‌ستگیركراوانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ زیادیكرد

 

 

 

سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتیی كوردستان-سووریا (پ.د.ك.س)، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و (په‌یه‌ده‌) ڕه‌شبگیری ئه‌نجام ده‌دات.

سه‌عید عومه‌ر، سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتیی كوردستان-سوریا (پ.د.ك.س)، به‌میدیاكانی راگه‌یاندووه‌: ژماره‌ی گیراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) گه‌یشته‌ ٢٧ كه‌س و به‌شێكیان بێ سه‌روشوێن كراون.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی (پ.د.ك.س) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: په‌یه‌ده‌ ده‌ستی به‌ ڕه‌شبگیری كادیرانمان كردووه‌ و له‌ كۆبانێ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان چڕتر كردوه‌ته‌وه‌. گوتیشی: سه‌رجه‌م باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و سه‌ركرده‌ باڵاكانی ئه‌نه‌كه‌سه‌، له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن".