عیراقى و جیهانى

په‌كه‌كه‌، حه‌شدی شه‌عبی راپێچی شه‌نگال ده‌كات

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی ناوچەکە نهێنیی جموجۆڵەکانی ناوچەی شنگال و ئامانجی ئێران و حەشدی شەعبی لە هەڵگیرساندنی شەڕ لە ناوچەکە ئاشکرا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5\3\2017ی ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی لەندەنیدا بڵاو کراوەتەوە، یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە مانگانە مووچەیان پێ دەدرێت. جگە لەوەش، لە ماوەی ڕابردوودا ئەفسەرانی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا لە شنگال، سەردانی بارەگاکەیانی کردووە و چۆنیەتی پڕچەککردنیانی بە چەکی قورس تاوتوێ کردوون.

لەمبارەیەوە سەرکردەیەکی حزبی دەعوەی ئیسلامی کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکە ئەوەی نەشاردووەتەوە کە یەبەشە لەسەر داوای مالیکی و بە هەماهەنگی لەگەڵ پاسدارانی ئێران لەلایەن پەکەکەوە دروست کراوە، پاش ئەوەی ناوچەیەکی شنگال و چەند گوندێکی کوردانی ئێزدی کەوتوونەتە دەست پەکەکە.

سەرکردەکەی حزبی دەعوە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی ڕاگەیاندووە: ”ئامانج لە دروستکردنی یەبەشە، زامنکردنی باڵادەستیی حەشدی شەعبییە لەسەر ڕێگەی وشکانیی نێوان عێراق و سووریا، بۆ گەیاندنی پشتیوانیی سەربازی بۆ هێزە ئێرانییەکان و میلیشیاکانیان لە سووریا، چونکە ئەو ڕێگەیە ستراتیژی و زۆر گرنگە و ئێران لە باڵادەستیی پێشمەرگە لەو ناوچەیە دەترسێ“.

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости