وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی دا له‌وه‌ی كه ئه‌و گرووپهچهكدارانهی اهوپهیمانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا‌ن، ڕێككه‌وتنێكی وه‌هایان كردووه كه به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌رداری خاك بوون له پێناو ڕووسیا و ڕژێمی (به‌شار ئه‌سه‌د)دا.
به‌رپرسانی پێنتاگۆن ده‌ڵێن، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی(كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان) له منبج، ڕێیان داوه به هێزه‌كانی ڕووسیا و سوپای ڕژێمی سووریا بێن و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندان گوندی سنووری منبجدا بگرن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌مه‌ریكایی هێشتا نازانن هۆكاری پشته‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه چییه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكایی، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، واههنگاوێك به واتای ئه‌وه‌یه كه ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له ناوچه‌كه ئاماده‌ییان هه‌یه، خۆیان نزیكتر له هێزه‌كانی ڕووسیا و سه‌ربازانی سه‌ربه ڕژێمی (به‌شار ئه‌سه‌د)دا ده‌بینن.
لای خۆیه‌وه، (ژیف ده‌یڤس) له هێزی ده‌ریاوانیی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ڵێ، ''ئه‌م هه‌نگاوه هیچ له ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا ناگۆڕێت، كه ئامانج لێی شكستدانی ڕێكخراوی داعشه''، ئاماژه‌یشی دا كه ''سێ هێز و ته‌نیا دو‌ژمنێك كه له پانتاییێكی دیاریكراودان، بابه‌تێكی گه‌لێك ئاڵۆزه.''