عیراقى و جیهانى

ئه‌مه‌ریكا په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌رده‌كات

 

 

 

لەسەروبەندی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پەكەكە لەسەر پرسی شەنگال، ئەمریكا داوای كردووە پەكەكە شەنگال جێبهێڵێت.

مارك تونەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەوەكردۆتەوە، كە پەكەكە دەبێ شەنگال بەجێبهێڵێت و هێزەكانی لەو ناوچەیە بكشێنێتەوە.

تونەر باسیشی لەوەكردووە، كە واشنتۆن ئێستاش پێیوایە كە دەبێت گەریلاكانی پەكەكە ناوچەی شەنگال چۆڵ بكەن.

ئەو ووتیشی، شەڕی ئەم دواییەی نێوان گەریلاكانی پەكەكەو پێشمەرگەی ڕۆژی (سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان) لە شەنگال دەبێ پەكەكە شەنگال بەجێبهێڵێت.

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتیشی: بەلای واشنتۆنەوە هێشتا پەكەكە رێكخراوێكە لەلیستی رەشدایە.