عیراقى و جیهانى

ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت، به‌جێده‌مێنێ

 

 

 

سەربەخۆیى هەرێمى کوردستان بۆتە پرسێکى هەنووکەیی و گرینگ، بەشێک له‌ په‌رله‌مانتار و ‏سه‌ركرده‌ ناوه‌ندییه‌كانی پارتە سیاسیەکانى کوردستان سەبارەت بەو پرسە چارەنوسسازەو ‏نەتەوەییە له‌ كه‌ناڵه‌ دژ به‌ كورده‌كان له‌ سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی لێدوان دژى سەربەخۆىى ‏دەدەن و بە ئاشکرا پیلان لە دژى پرۆسەى سەربەخۆیى هەرێمى کوردستان دەگێڕن، لەو ‏بارەوە چاودێرێکى سیاسى پێیوایە "هه‌ر كه‌س دژی سه‌ربه‌خۆی بێت به‌ جێ ده‌مێنێ"‏

سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ "دیندار نه‌جمان دۆسكی" سیاستمه‌دار و چاودێری سیاسی ئاشكرایكردوه‌ پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ،یا درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان ‏ئه‌مه‌ داخوازی هه‌ر كوردێكه‌، هه‌ر كوردێك نیشتیمان په‌روه‌ربێ ئه‌مه‌ داوای ئه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ‏ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌بێته‌ ململانێی پارته‌كان، له‌كاتێكدا پارتێك له‌گه‌ڵ پارتێك ناكۆكی سیاسی هه‌یه،وا ‏لێكی ده‌ده‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ داخوازی ته‌نها پارتێكه‌، له‌ كاتێكدا وانیه‌ ئه‌مه‌ داخوازی هه‌ر كوردێكه‌ له‌ ‏هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، به‌ڵام جێگەى سەرسوڕمانیش نیه‌ لامان چونكه‌ خه‌ڵكانێك هه‌ن ‏له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆی كوردستان نین به‌داخه‌وه‌، به‌ڵام پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان كه‌ چووه‌ ‏ڕیفراندۆم، بڕیاردرا كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت ئه‌و وه‌خته‌ وه‌كو (سه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاندوه‌ ‏گه‌لی كوردستان بڕیار ده‌دات، ئیدی فڵان ئه‌ندام په‌رله‌مان یا هه‌ر كه‌سێكی تر ئه‌مه‌ بۆچوونی ‏خۆیه‌تی و هیچ له‌ بابه‌ته‌كه‌ ناگۆڕێ، بۆیه‌ ئێستا ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ و پێویسته‌ سەربەخۆیى ‏پشتگوێ نه‌خرێ و هه‌موو لایه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بن بۆ گه‌یشتن پێی.‏