عیراقى و جیهانى

یه‌كێتی و گۆڕان شاری سلێمانیان وێرانكردوه‌

 

 

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دواخستنی گۆڕانکارییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکان، کاریگەری لەسەر بەڕێوەبردنی ئیدارەی شاری سلێمانی ھەیە و گرفتی بۆ شارەکە دروست کردووە.

زیاد کاکەڕەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستە ھاوبەشەکانی نێوانیان، پەلە پەلی پێوە دیار بوو، ھەروەھا بەپێی پێویست کارەکانیان بەڕێوە نەبرد، کە کێشە و گرفتەکانیان چییە و خواستەکەی چی بووە، ئەوەش یەکێتی و گۆڕان خۆیان دەیزانن، چونکە بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەست دایە، تا ئێستا پارێزگاری سلێمانی، قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی، قایمقامی ھەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، نەگۆڕدراون، ھۆکاری دواخستنی گۆڕانکاریەکانیش دەبێت پرسیار لەوان بکرێت، تا وەڵام بدەنەوە".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاشکراشی کرد: "دواخستنی گۆڕانکارییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکان، کاریگەری لەسەر بەڕێوەبردنی ئیدارەی شارەکە دەبێت و گرفت بۆ ئیدارەی شارەکە دروست دەکات، چونکە منیش یەکێکم لەو کەسانەی کە چاوەڕی ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکان دەکەم".