ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر كێشه‌ی هه‌بوونی په‌كه‌كه له‌خاكی باشووری كوردستان دێته خه‌ت و له‌و میانه‌شدا نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان رێگه به په‌كه‌كه ناده‌ن ئاسایش و ئارامی باشووری كوردستان تێك بدات.
ره‌وش پۆست زانیاری ده‌ستكه‌وتووه، له‌میانی دیداری هاوبه‌شی نێوانیان به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی داعش رایگه‌یاندوه، ئه‌وان له‌نیگه‌رانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێده‌گه‌ن، له‌وه‌ش ئاشنان كه په‌كه‌كه هێزێكی دهرهكیهو بۆی نیه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا چالاكی هه‌بێت و بنكه‌و باره‌گای فه‌رمی بكاته‌وه، چونكه له‌لیستی ره‌شی تیرۆردایهو ئه‌مه‌ریكاش ئاماده‌نیه پاڵپشتی له‌گروپێكی تیرۆریستی بكات.
له‌دیداری نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باس له پشتیوانی زیاتری ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه‌و هاوكات په‌یامێكی توندیان بۆ په‌كه‌كه ناردوه به‌وه‌ی رێگه ناده‌ن ئاسایش و سه‌قامگیری باشووری كوردستان تێكبده‌ن.