عیراقى و جیهانى

سه‌در و حه‌كیم نابنه‌ هاوپه‌یمانی مالیكی

 

 

 

سەركردە دیارە شیعەكانی عێراق چوونە ناو هاوپەیمانییە نوێیەكەی نوری مالیكی ئەمینداری حیزبی دەعوەیان رەتكردووەتەوە، كە بەنیازە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پێكیبهێنێت.

سایتی خەلیج عەرەبی بڵاویكردەوە، كە نوری مالیكی دەیەوێت هاوپەیمانییەكی نوێ‌ لەعێراق پێكبهێنێت، بۆ ئەوەش داوای لەسەركردەكانی شیعە كردووە، بچنە ناو هاوپەیماییەكەی، كە دەیەوێت لەو رێگەیەوە بگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات.

بەپێی زانیاریەكان هەر یەك لە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر و عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی رەتیانكردۆتەوە كە بچنە ناو هاوپەیمانیەك كە مالیكی سەرۆكایەتی بكات.

هاوكات ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، كە عەمار حەكیم پێشنیاری پێكهێنانی لیستێكی هەڵبژاردنی كردووە، كە خۆی سەرۆكایەتی بكات‌و لیستەكانی تری دژی مالیكی لەخۆی بگرێت.

مالیكی ماوەیەكە دەستی بەهەوڵی دروستكردنی هاوپەیمانی كردووە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق، كە دەیەوێت لەو رێگەیەوە پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران وەربگرێتەوە.