عیراقى و جیهانى

په‌كه‌كه‌ هاوكاری له‌ به‌غداو تاران وه‌رده‌گرێ

 

 

 

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگەدار، شاندێکی باڵای پەکەکە لە بەردەوامی جموجۆڵەكانی دژی هەرێمی كوردستان، دوای ئەوەی سەردانی سلێمانی و بەغدای كردووە، سەردانی ئێرانیش دەکات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ره‌وش پۆست، شاندێكی باڵای پەكەكە دوای ئەوەی سەردانی سلێمانی دەكات، ئینجا سەردانی بەغدایان كردووە و لەگەڵ نوێنەری حەشدی شەعبی و نوێنەرێكی نوری مالیكی جێگری سەركۆماری عێراق كۆبوونەتەوە، دوای ئەو كۆبوونەوانەی بەغدا و سلێمانی، شاندەكەی پەكەكە بەرەو ئێران بەڕێكەوتوون.

لەگەڵ دەستپێكی هەڵگیرسانی ئاژاوەكەی خانەسۆر و ڕێگرتنی هێزەكانی پەكەكە لە گەڕانەوەی پێشمەرگەكانی ڕۆژئاوا بۆ ئەودیو سنووری شنگال، پەیوەندیی پتەوی پەكەكە و حەشدی شەعبی لە دژی هەرێمی كوردستان زیاتر دەركەوت.