عیراقى و جیهانى

ئةمينداری حزبی به‌عس له‌ قامیشلۆیه‌

 

 

 

هیلال هیلال، جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبی بەعسی سووریا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی كرد. بەپێی زانیارییەکان لە رۆژئاوای کوردستانەوە، کاژێر 10:00 ی بەیانی رۆژی پێنجشەممە 23-3-2017،  هیلال هیلال، جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبی بەعس سەردانی شاری قامشلۆی کردووە لە رۆژئاوای کوردستان.

جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبی بەعس بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ نیشتووەتەوە و پێشوازییەکی گەرمی لێکراوە. 

بەرپرسانی باڵی حکومەتی سووریا بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی رۆژئاوای کوردستان و بەتایبەت قامشلۆ و حەسەکەن دەکەن و چالاکییەکانی خۆیان لەو دوو شارە ئەنجامدەدەن.

ئەو بەرپرسانە بەنێو بازگە و دامودەزگاکانی ئاسایشی رۆژئاوادا هاتووچۆ دەکەن و چالاکی و جموجۆڵەکانیان رێگەپێدراون.