عیراقى و جیهانى

په‌كه‌كه‌ تاكتیكی داعش به‌كاردێنێ

 

 

 

پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوچەی ئامێدی و شیلادزێ هاوشێوەی داعش دەستی كردووە بە تونێل لێدان، لە سەر رێگا سەرەكی لەنێوان قەزای ئامێدی و ناحەیی دێرەلوك، ئەو تونێلانە بۆ تەقاندنەوە بووە، بەڵام ئەم هەوڵەی پەكەكە سەری نەگرتووە، لەلایان ئاسایشی قەزای ئامێدی پۆچەڵكراوەتەوە”.

بەگوێرەی زانیاریەكان پارتی كرێكارانی كوردستان لە سەر رێگای سەرەكی نێوان قەزای ئامێدی و ناحیەی دێرەلوك، تونێلێكی لێداوە پڕی كردووە TNT، بەڵام لەلایان ئاسایشی قەزای ئامێدیەوە پۆچەڵكراوەتەوە”.

بەگوێرەی بۆچوونی خەڵكی ناوچەكە، ئەو هەوڵەی پەكەكە بۆ ئەوە بووە كە لەو رێگایە سەرەكیە تەقینەوەیەك ئەنجام بدات بەڵام خۆشبەختانە لەلایه‌ن ئاسایشی ناوچەكەوە پوچەڵكراوەتەوە، دەلێت ئەمە چەندین جارە پەكەكە لەهەوڵی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە و تەقاندنەوەی رێگا سەرەكیەكانی ناوچەكەیە، بەڵام هەوڵەكانی سەرناگرێت”.