عیراقى و جیهانى

گورزی سه‌ربازیی له‌ ئێران ده‌وه‌شێنرێت

 

 

 

ژەنەرال ژوزێف وەتل فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند كە ئێران گەورەترین هەڕەشەیە لە دژی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوای كرد كە گورزی سەربازی لە دژی ئێران بەكار بهێنرێ.

ئەمڕۆ هەینی ژەنەرال ژوزێف لە بەردەم كۆنگرێسی وڵاتەكەی وتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە تەنیا گورزی سەربازی دەتوانێ دەستێوەردانەكانی ئێران لە یەمەن و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوەستێنێ.

فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند كە كردەوە و هەڕەشەكانی ئێران لە ناوچەكەدا مەترسین بۆ سەر جیهان، گوتیشی ئێران كەمتر لە داعش نییە.

ژەنەراڵ ژوزێف گوتی بە هەر شێوەیەك بێت دەبێت لە رێگەی سەربازییەوە رێگری لە ئامانجەكانی ئێران بكرێت .

لە وەڵامێكیشیدا ئەحمەد دێهقان وەزیری بەرگریی ئێران داوای لە ئەمەریكا كرد كە هێزەكانی لە ناوچەكە بكشێنێتەوە و چاوەڕوانی ئەوە نەكات كە ئێران فەرشی سووری بۆ رایەخێ.