عیراقى و جیهانى

هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ كوردستان ده‌مێننه‌وه‌

 

 

 

فەرماندەیەکی باڵای ئەمریکی رایدەگەیەنێت، کە سوپای وڵاتەکەی تا ماوەیەکی درێژ لە هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.

جەنەڕال ستیفن تاونسەند، فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش به‌ كوردستان 24ی راگەیاندووە، کە هەرچەندە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا نوێ نین، بەڵام لە نێوان ساڵەکانی 2011 و 2014 هیچ پەیوەندییەکی سەربازیی لە نێوانیاندا نەبووە.

جەنەڕال ستیفن تاونسەند هەروەها رایگەیاندووە، دوای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور، پەیوەندییەکانی واشنتن و هەولێر گۆڕانکاری بەسەردا هات و ”بەهێزبوون“.

ئەو فەرماندە ئەمریکییە هەروەها ئاماژەی بە مانەوەی هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی ”تا ماوەیەکی درێژ“ لە هەرێمی کوردستان داوە.