پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، کە تێگەیشتنی سەرکردەکانی عێراق لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان گۆڕاوە.
شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووه حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرکردەیەکی عەرەبیە و بە دڵنیایەوە ترسی دابڕانی کوردی لە عێراقدا ھەیە، چونکە سنووری عێراق بچوک دەبێتەوە، بەڵام دواجار تێدەگات ئەگەر عێراق بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت و حکوومڕانی عێراق نەگۆڕدرێت، ئەوا کێشەکان بەردەوام دەبن.
شاخەوان عەبدوڵڵا پێیوایە بەشێکی زۆر لە سەرکردە و کەسایەتییە عەرەبەکانی عێراق لەگەڵ ئەوەنین چیتر عێراق بە یەکپارچەیی بمێنێتەوە و بە پێویستی دەزانن کۆتایی بە کێشەکان بهێندرێت، ”بەڵام دواجار ئەوە ئێمەین بڕیار دەدەین".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە تێگەیشتنی بەشێک لە سیاسەتمەدار و سەرکردە عەرەبەکان لەبارەی سەربەخۆیی کوردستانەوە کردوهو رایگهیاندوه: پێشتر باسی دەوڵەتی کوردی بکرایە بەلای ئەوانەوە شتێکی گەورە بوو، بەڵام ئێستا وازیان لە ھەرێمی کوردستان ھێناوە و قسە لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکانە".