عیراقى و جیهانى

نه‌وتی ته‌قته‌ق نه‌ما، ئینجا گازه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنرێت

 

 

 

كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی بەنیازە كارەكانی لەبواری وەبەرهێنان لە غازی سروشتی هەرێمی كوردستان فراوانتر بكات، لەپێناو قەربووكردنەوەی دابەزینی یەدەكی نەوتی كێلگەی تەق تەق كە پێشتر كاری تێداكردوە.

كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەگەڵ كۆمپانیای وزەی توركیا لە دانوستاندندایە بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشی كۆمپانیاكە لە پەرەپێدانی كێڵگەكانی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی دوایین راپۆرتی دارایی كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی، لەماوەی سێ‌ ساڵی رابردوودا دۆخی دارایی كۆمپانیاكە لەدۆخێكی زۆر خراپدا بووە، ئەوش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت‌و  كەمبوونەوەی بڕی یەدەكی نەوتی كێلگەی تەق تەق كە لەماوەی رابردودا كاری تێداكردوە.

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی تەقتەق بەراورد بە ساڵی 2015 بەرێژەی 37% دابەزیوە بۆ 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە. هەر بۆیە كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی لەئێستادا بەنیازی چڕكردنی هەوڵەكانیەتی بۆ پەرەپێدانی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان.