عیراقى و جیهانى

كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی سنوری سلێمانی وشكیان كرد

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

 

پەرلەمانتارێكی یەكێتی باس لەوە دەكات، بەهۆی زۆری گوشار لەسەر بیرە نەوتەكانی شیواشۆك، بەرهەمەكەی زۆر كەمبووەتەوە، دەشڵێت "دەكرێت بڵێین نەوتی شیواشۆك بەرەو وشكبوون دەچێت.

گۆران ئازاد، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەكو پەرلەمانتارێك بەدواداچوونم بۆ ئەو پرسە كردووە‌ و بۆم دەركەوتووە، مانگ بە مانگ بەرهەمی بیرە نەوتییەكانی شیواشۆك بەرەو كەمبوونەوە چووە".

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی گوتی: "توانای رۆژانەی بەرهەمی نەوتی شیواشۆك تاوەكو 140هەزار بەرمیل رۆیشتووە، ساڵی رابردوو لەم كاتەدا بەرهەمی رۆژانەی 72 هەزار بەرمیل بوو، ئێستا بووەتە 18هەزار بەرمیل".

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی بەدواداچوونەكانیان بۆیان دەركەوتووە زۆری گوشار لەسەر ئەو كێڵگە نەوتییە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمەكەی ‌و گوتیشی "كاتێك هەرێمی كوردستان ناچار بوو، رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگای بەغداوە هەناردە بكات، گوشارێكی زۆر خرایە سەر كێڵگەی نەوتی شیواشۆك، ئەو كاتە توانای 140هەزار بەرمیلی نەبوو، بەڵام بەزۆر ئەوەندەیان لێدەردەهێنا، ئەوەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەم ‌و دابەزینی كوالێتیەكەشی.

 

 

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости