سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له شنگال ئاشكرايكردووة دوای گرژییه‌كه‌ی خانه‌سۆر كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ته‌قه له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرا، نزیكه‌ی 600 چه‌كداری نێو ڕیزه‌كانی یه‌به‌شه خۆیان ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه و وه‌رگیراونه‌ته‌وه و هاتنی چه‌كدارانیش له ڕیزی یه‌به‌شه سه‌ر به په‌كه‌كه به‌رده‌وامه. خه‌ڵك له‌و هێزه بێزار بوون و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی تا په‌كه‌كه له شنگال بێ، ناوچه‌كه‌یان ئارامی و ئاسایش به‌خۆیه‌وه نابینێت.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاشكرايكردووه, ته‌واوی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی یه‌به‌شه كه باڵی په‌كه‌كه‌یه له‌و سنووره كه خۆیان ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه، وه‌رگیراونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی شنگاله‌وه له بنكه‌كانی مه‌شق و ڕاهێنان، دووباره مه‌شقیان پێ ده‌كرێته‌وه و له نێو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕێك ده‌خرێنه‌وه.