عیراقى و جیهانى

ئه‌مه‌ریكا: په‌كه‌كه‌ تیرۆریسته‌و حه‌شدیش لایه‌نگری ئێرانه‌

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

 

 

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپادایه‌ و نابێ له‌ شنگال بمێننه‌وه‌ و نیگه‌رانیشی له‌ هاوسۆزی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ربڕی.

دۆگلاس سیلیمان باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ كه‌ له‌ به‌غدا ئه‌نجامی دا و ڕای گه‌یاند، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ به‌ باوه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ڕێكخراوێكی تیرۆریستییه‌ و نیگه‌رانین له‌ بوونیان له‌ شارۆكه‌ی شنگال و هیچ هۆكارێكیش بۆ بوونیان له‌و ناوچه‌یه‌ نییه‌.

له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ ناوبراو ئاماژه‌ی دا،  هه‌رچه‌نده‌ یاسا بۆ حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق ده‌ركراوه‌ تا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی تری ده‌وڵه‌ت بگونجێنرێن، به‌ڵام نیگه‌رانین له‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ربگرن و له‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ربچن.

 

 

 

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости