عیراقى و جیهانى

ره‌وتی سه‌در: پشتیوانی كورد ده‌كه‌ین

 

 

 

گوتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر رایدەگەیەنێت، گەلی کورد مافی خۆیەتی لە دۆخێکی گونجاودا بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و، گشتپرسیش بە مانای جیابوونەوە لە عێراق نایەت. هەروەها دەخوازێت “بڕیارێک نەدرێت سوودی بۆ گەلی کورد نەبێت”.

جەعفەر موسەوی، گوتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر به‌میدیاكانی راگه‌یاندوه‌: گشتپرسی بە مانای جیابوونەوە لە عێراق نایەت، چونکە هەر حاڵەتێک دۆخێکی تایبەتی خۆی هەیە.

موسەوی ده‌ڵێت: گەلی کورد مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بەڵام بەپێی دۆخێکی گونجاوی نێوخۆیی و دەرەکی، بۆ ئەوەی لەدایکبوونەکە راستەقینە بێت، نەک شێواو.

گوتەبێژی فەرمی سەدر جەختی لەوەشکردۆتەوە، مکوڕن لەسەر گەلی کورد و دەخوازن بڕیارەکەیان دروست و سەرکەوتوو بێت، دۆخی ئێستا دەخوازێت بە دانایی و هۆشمەندی مامەڵە بکرێت، بڕیارێک نەدرێت سوودی بۆ گەلی کورد نەبێت.