عیراقى و جیهانى

قەوما …ئەوە چاوەریتان نەدەكرد روویدا ،ئیسرائیل ئاگربارانی چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێرانی كرد

ڕه‌وش پۆست

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سوریا به‌ پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌ عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌و بۆرده‌مانه‌ ئاسمانیانه‌ی ئیسرائیل بووه‌ته‌ هۆی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌و ناوچانه‌ی بۆرده‌مانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه‌.

هه‌ر له‌و باره‌به‌ی تۆری میدیای “شبكة ابوظبي الاخبارية ” بڵاوی كردوه‌ هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند بنكه‌ و باره‌گایه‌كی میلیشیا ئێرانیه‌كانیان له‌چیای عزان سه‌ر به‌ریفی حه‌له‌بیان كردوه‌ته‌وه‌ ئامانج و زیانی زۆر به‌ پێگانه‌ كه‌وتووه‌.

شایه‌نی باسه‌ دوێنێ شه‌و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، له‌ تۆڵه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی  له‌ دۆما زیاتر له‌ 100 موشكیان گرته‌ چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراوی سوریا كه‌ پێك هاتبوون له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه‌ چه‌كی كێمیای.