عیراقى و جیهانى

“جه‌نگی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیل و ئێران ده‌ستی پێكرد”

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

ڕه‌وش پۆست

نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس (تۆماس فریدمان) له‌ ڕۆژنامه‌ى (نیویۆرك تایمز)ی ئه‌مریكی،، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى سووریا، ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆى نێوان ئیسرائیل و ئێران، ره‌ستی پێكرد.

پێشتر له‌مانگى شوباتى ڕابردوو، دواى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانى له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌، رۆنین مانلیس، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیلی، ڕای گه‌یاند: “فڕۆكه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى (تیفۆر)ى سوورییه‌وه‌ هه‌ڵفڕیوه‌ و ئامانجی هێرش كردن بووه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل”.

دواتر ئاژانسى (ته‌سنیم)ى ئێرانى بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى “تیفۆر” و له‌ ئه‌نجامدا 7 سه‌ربازی ئێرانى كوژراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیلی له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕای گه‌یاند، كه‌ یه‌كه‌م جاره‌ ببینن ئێران به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ و به‌بێ ئه‌وه‌ى پشت به‌ به‌كرێگیراوه‌كانى ببه‌ستێت، هێرش بكاته‌ سه‌ر ئیسرائیل.

له‌ ڕۆژانى ڕابردوودا، له‌لایه‌ن هه‌رسێ وڵاتى ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌ كیمیاوییه‌كه‌ى سه‌ر شارى دۆما له‌ غۆته‌ى خۆرهه‌ڵات، 105 مووشه‌ك به‌ سووریاوه‌ نرا.

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости