عیراقى و جیهانى

شۆك …باورناكەی بەهۆی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل چی زیانیكی گەورە بەر ئێران كەوتووە

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

ڕه‌وش پۆست

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئیسرائیل له‌سوریا، به‌ته‌نها بۆ كردنه‌ ئامانجی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانیی له‌و وڵاته‌ نه‌بوو؟

ڕۆژنامه‌ی وۆڵستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌، هێرشی فرۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تیفۆر له‌سوریا، به‌ته‌نها بۆ كردنه‌ ئامانجی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانیی نه‌بووه‌ له‌و وڵاته‌، به‌ڵكو له‌و هێرشه‌دا هێزی ئاسمانی ئێران له‌سوریا تێكشكێندراوه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، هێرشه‌كه‌ به‌فه‌رمانی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ بووه‌، پاش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكای له‌و هێرشه‌ ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌، ئامانج له‌و هێرشه‌ش بۆ ڕێگریكردن بووه‌ له‌وه‌ی ئێران له‌داهاتوودا فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له‌سوریا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌وه‌ بكاته‌ ئامانج.

ئه‌وه‌ به‌یه‌كه‌م هێرشی ڕاسته‌وخۆی ئیسرائیل له‌سوریا بۆ سه‌ر ئێرانییه‌كان هه‌ژمارده‌كرێت، هێرشه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئێرانی لێكه‌وته‌وه‌ به‌ڵام ڕوسیا هیچ هه‌ڵوێستێكی توندی له‌و ڕوه‌وه‌ نیشاننه‌دا.

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости