عیراقى و جیهانى

ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگای دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر دروست ده‌كات

ڕه‌وش پۆست

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣-٤-٢٠١٨، بەردی بناغەی گەورەترین کۆمەڵگەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دانرا. گوژمەی پڕۆژەکە ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە و بە چوار ساڵ تەواو دەبێت. باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت “ئەم کونسوڵخانەیە یارمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات ئیدارەدانی دارایی و خزمەتگوزاری گشتی بەهێزبکات، دڵنیاشبێت ئەم پێشکەوتنانە بەردەوامدەبن

کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و، بە چوار ساڵ لەسەر رووبەری ٢٠٠ هەزار مەتر دووجار لەسەر رێگای هەولێر – شەقڵاوە دروستدەکرێت

دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە دەستپێکی رێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند “جیا لەوەی ئەمریکا بە بایەخەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان، ئەم کونسوڵخانەیە یارمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات ئیدارەدانی دارایی و خزمەتگوزاری گشتی بەهێزبکات، دڵنیاشبێت ئەم پێشکەوتنانە بەردەوامدەبن”. جەختیشیکردەوە کە ئەم کونسوڵخانەیە دەبێتە خاڵێکی گرنگی وەبەرهێنان، هەروەها بەردەوامدەبن لە پەرەپێدان بە بوارەکانی کولتوور و پەروەردە.

لە مەراسیمەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند “ئەم کارە نیشانەی بڕوا و متمانەی ئەمریکایە بە ئێستا و ئاییندەی گەشی هەرێمی کوردستان، هەروەها دەرخەری خواست و ئارەزووی ئەمریکایە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان”.

سەرۆك وەزیران بە ئاماژەکردن بەوەی ئەمریکا پشتیوانی لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکات، داوای لە هەموو وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان کرد هاوشێوەی ئەمریکا