عیراقى و جیهانى

رووسیا: “ناوچه‌كه‌ بۆ له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیی ئاماده‌ ده‌كرێت”

 ڕه‌وش پۆست

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا زیاتر له‌ هه‌ر كاتێك له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێران و توركیا و سوریا و عێراق دژایه‌تی كورد ده‌كرێت, به‌ڵام چاودێران و میدیا جیهانیه‌كان ئاماژه‌ به‌ هه‌ولێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌كاریه‌كان ده‌كات بۆ له‌ دایك بونی ده‌وله‌تێكی نوێی كوردی, هاوكات راپۆرتێكی رووسی پێشبینی ده‌كات، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی نوێ ئاماده‌ بكرێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مه‌وه‌، پرسی گرنگ و سه‌ره‌كی ناوچه‌كه‌یه‌ و به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێك دابه‌ش بووه‌.

رۆژنامه‌ی “نینیزاڤیسیمایا گازیتا”ی رووسی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، توركیا ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاندووه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌سه‌ر خاكی عێراق، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا روونی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و كاره‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ یه‌كناگرێته‌وه‌ كه‌ ئیسرائیل ده‌یه‌وێت و سه‌ركرده‌كانی گفتوگۆ له‌ باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌ندامانی پارتی لیكۆدی ئیسرائیل له‌ “كنیست” به‌ نوێنه‌رایه‌تی یواف كیش، رایده‌گه‌یه‌نن، پێویسته‌ ئیسرائیل هاوكاری هه‌وڵه‌كانی كورد بكات بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خۆیان.

فرێدریك هۆف، به‌رپرسی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ رۆژنامه‌كه‌ دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كنێست ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌ی له‌ نێوان ئیسرائیل و كورد هه‌یه‌.

یه‌لیزاڤیتا تسوكۆڤا، توێژه‌ری ئیسرائیلی، به‌ رۆژنامه‌ رووسییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، به‌رپرسانی ئیسرائیل چاویان به‌سه‌ركرده‌ كورده‌كانی سووریا كه‌وتووه‌.

فرێدریك هۆف، به‌ دووریشی نازانێت، ئیسرائیل هه‌وڵێكی نوێ بدات بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به‌ كورد، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و ئامانج و هه‌وڵه‌ی ئیسرائیلیش، به‌ نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌وره‌دراوه